English عربى كوردی
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی پێشوازی له‌ وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابوری ئه‌ڵمانیا ده‌كات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 435 , 02/02/2011

له‌ به‌رواری 2/2/2011 و له‌ فرۆكه‌ خانه‌ی هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تی ، به‌رِێز (سنان چه‌له‌بى) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌ یاوه‌ری رِاوێژكارى په‌یوه‌ندیه‌كان و به‌ئاماده‌بوونی كونسوڵى ئه‌لمانیا له‌ هه‌ولێر پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی فه‌رمی وڵاتی ئه‌لمانیا كه‌ پێك هاتبوو له‌ به‌رِێز (دیرك نیبل) وه‌زیرى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى ئه‌ڵمانیا و‌ شاندێك له‌ نوێنه‌رانى كه‌رتى تایبه‌تى ئه‌لمانیا و گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ .. شاندى حكومه‌تى ئه‌لمانی له‌ میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان چه‌ندین دیدارو كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت وكه‌رتى تایبه‌تى هه‌رێم .. به‌رِێز سنان چه‌له‌بى وه‌زیرى بازرگانى وپیشه‌سازى له‌ كاتى گه‌یشتنی شاندى میوان بۆ فرِۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌ ناوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ته‌وه‌ به‌خێر هاتنى وه‌زیرى په‌ره‌پێدانى ئابوورى ئه‌لمانیاو شاندی یاوه‌ری كرد وه‌ له‌ میانه‌ى گفتوگۆ كردن له‌ كاتى گه‌یشتنیان له‌ فرِۆكه‌خانه‌ به‌رِێز چه‌له‌بى باسى له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كانى ئه‌لمانیا به‌ تایبه‌ت هه‌رێمى باڤاریا كرد ، وه‌ ئاماژه‌ی كرد كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا پێشكه‌وتنێكی باش به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت . شایه‌نى باسه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى ئه‌لمانیا دوو رِۆژ ده‌خایه‌نێت وه‌ چه‌ندین ده‌زگاى فه‌رمى و كه‌رتى تایبه‌تى هه‌رێم به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌ ، له‌وانیش سه‌ردانى به‌رِێز سه‌رۆكى هه‌رێم ، وه‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمی كوردستان و قوتابخانه‌ى ئه‌لمانیا و ئه‌نیستیتۆتى گۆته‌ و كونسڵگه‌رى ئه‌لمانیا له‌ هه‌ولێر


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان