چالاكییه‌كانى كشتو‌كاڵى و دانه‌ویَڵه و دامه‌زراندنى سایلۆ په‌ره‌ى پیَده‌دریَ
جار خوێندراوه‌ته‌وه
460 ,
16/01/2011
له میانه‌ى چاوپیَكه‌وتنه‌كانى به‌ریَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، ئه‌مرِۆ 16-1-2011 شاندیَكى كۆمپانیاى (بۆله‌ر)ى سویسرِى سه‌ردانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى كرد، له‌لایه‌ن (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان پیَشوازی له شاندى میوان كرا و دواتر وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، باسى له ره‌وشى ئیَستاى بوارى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ریَم له‌گه‌ڵ شانده‌كه گفتوگۆ كرد، ئه‌مه‌و كۆمپانیاى ناوبراو چالاكییه‌كانى بریتیه له بواره‌كانى : كشتوكاڵ و دانه‌ویَله و ئاڵۆگۆرِكردنى به‌رووبووم و به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى و دامه‌زاردنى سایلۆیه بۆ هه‌ڵگرتن و ده‌ركردنى دانه‌ویَڵه ،ویَرِاى خۆشحاڵى شانده‌كه و دواتریش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربرِى بۆ ئه‌نجامدانى چالاَكى بازرگانى و كشتو‌كاڵى له هه‌ریَمى كوردستان.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا...
به‌رِیَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى كرد له (ڤاسیلیڤ پانابۆتى) نویَنه‌رى حكومه‌تى بولگاریا بۆ سه‌ردانى هه‌ریَمى كوردستان، له دیداریَكى تایبه‌تدا تیشك خرایه سه‌ر كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى بازرگانى و پیشه‌سازى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و ولاَتى بوڵگاریا، هه‌روه‌ها زیاتر هاندانى كۆمپانیا بولگارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه و كارى وه‌به‌رهیَنان و نیشاندانى به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌ریَمى كوردستان.
به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت