وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە ئەندازیارانى ئەڵمانیا دەکات
جار خوێندراوهتهوه
407 ,
21/07/2010
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 19/7/2010 بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە شاندێکى ئەندازیارانى ئەلمانى کە لە بوارى پلانى شار کاردەکەن. سەرەتا بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە میانەى دانیشتنەکەدا بە گەرمى بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد، پاشان کورتە باسێکى پرۆژەکانى وەزارەتى کرد کە پەیوەستە بە بوارى ئەندازیارى پلانى ناوچەى پیشەسازى و بوارەکانى تر. شایەنى باسە ئەم شاندە بە ڕێگاى ئۆفیس بازرگانى و پیشەسازى ئەلمانى هاتۆتە هەرێم، ئەوەش دەکەوێتە چوارچێوەى قۆناغەکانى پەیوەندى بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئەلمانیا.