واژۆکردنى کۆنتراکتى دروستکردنى سایلۆى سلێمانى
جار خوێندراوهتهوه
602 ,
01/01/2013
بەرێز سنان چلبى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بە ئامادەبوونى جێگرى کونسوڵى تورکیا لە هەرێمى کوردستان و بەرێزان راوێژکاران و بەرێوبەرەگشتیەکانى وەزارەت هەڵسان بە واژۆکردنى کۆنتراکتى دروستکردنى سایلۆى سلێمانى لەگەڵ کۆمپانیایى نورۆڵى تورکى، جێگاى ئاماژەیە واژۆکردنى ئەم کۆنتراکتە ماوەیەکە پێداچوونەوەى بۆ دەکرێت بە مەبەستى نەهێشتنى کەم و کورییەکان کە سەرئەنجام سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم رەزامەندى لەسەر واژۆکردنى لەلایەن وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى پێشاندا، وە ئەم پرۆژەیە بە گوژمەیى (27) ملیۆن دۆلار لەسەر بودجەى وەزارەت ئەنجام دەدرێت کە توانایى هەڵگرتنى (80) هەزار تەن دانەوێلەى هەیە وە لەگەڵ پرۆژەکەدا چوار کۆگا و شەش خانوو دروست دەکرێت لەلایەن کۆمپانیایى ناوبراو و سایلۆکە لە ناوچەى پیرەمەگروون دروست دەکرێت.
شایەنى باسە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە چوار چێوەى پاراستنى ئاسایشى خۆراک بۆ ساڵى (2012 – 2013) لە پلانى دا هەیە چوار پرۆژەى ترى دروستکردنى سایلۆ لە پارێزگاکانى ترى (هەولێر – سلێمانى – دهۆک – گەرمیان) ئەنجام بدات.