شاندێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان سەردانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكا دەكات
لەسەر بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی فلاندەرز لە وڵاتی بەلجیكا، بەرێز دكتۆر عەلی سندی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەكالەت و بە یاوەری بەرێزان (فتحی محمد) راوێژكاری وەزارەت و (سوار عەزیز) بەرێوەبەری گشتی پلاندان و (شێخ ئاراس رەئوف) بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی وەزارە ت، سەردانی هەرێمی ناوبراویان كرد.
لە درێژەكەی سەردانەكەیاندا چەندین دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی فلاندەرز ئەنجام دا، لە سەرووی هەموویانەوە بەرێز (گێرت بۆوجواز) سەرۆك وەزیرانی هەرێمی فلاندەرز و وەزیری ئابووری فلاندەرز. دواتر شاندی وەزارەت سەردانی چەندین كۆمپانیا و دەزگای كەرتی تایبەتی هەرێمەكەی كرد، بۆ زیاتر ئاشنابوون لە رێرەوەی ئابووری و پیشەسازی ئەو هەرێمە.
دوای گەڕانەوەی شاندی وەزارەت بە سەركەوتوویی بۆ كوردستان، دەرئەنجامی گەشتەكەیان بە ئەرێنی وەسف كرد و چەندین بڕیاری دوولاینە درا، گرنگترینیان سەردانی وەزیری ئابووری فلاندەرز بۆ هەرێمی كوردستان.