بۆ / سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان
بابه‌ت / به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای په‌تایی H1N1 له هه‌رێمی كوردستان
بۆ / سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان
بابه‌ت / به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای په‌تایی H1N1 له هه‌رێمی كوردستان
دوا به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای په‌تایی H1N1 له چه‌ند ووڵاتێك به تایبه‌تی له ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر و چه‌ند پارێزگایه‌ك له عێراق ، ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته ندروستی به سووپاسه‌وه داوا له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان كه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و مرۆیی هاوكاربن له گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی هۆشیاری ته‌ندروستی به هاووڵاتیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان .
پێناسه‌ی نه‌خۆشی یه‌كه
نه‌خۆشی یه‌كی درمی ڤایرۆسی یه ، به‌هۆی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزا A/H1N1 ڕووده‌دات ، ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی توندی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی سه‌رو كه له‌وانه‌یه سووك ، مامناوه‌ند یان قورس و كوشنده بێت به‌هۆی هه‌وكردنی سیه‌كان و په‌كخستنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه .
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی یه‌كه
تا ، كۆكه ، ژانی گه‌روو، سه‌ر ئێشه، ژانی ماسولكه‌كان و بێ هێزی وه هه‌ندیك جار ده‌بێته هۆی
سك چوون و رشانه‌وه -
له‌باری قورس دا ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی سیه‌كان و په‌كخستنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و مردن -
ڕێگه‌كانی گوازتنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه
به‌هۆی به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌ردراوه‌كانی (دڵۆپه‌كانی هه‌وا) كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی نه‌خۆش (كه‌سی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه ) له‌كاتی قسه‌كردن،كۆكه و پشمین
به‌ركه‌وتن ( ده‌ست لێ دان ) له‌گه‌ڵ ڕوو یان كه‌لوپه‌لی پیس بوو به ڤایرۆسه‌كه وه‌ك ده‌سكی ده‌رگا،په‌نجه‌ره و دیوار له شوێنه گشتی یه‌كان ، دراو ، گالیسكه له سوپه‌ر ماركێت و مۆڵه‌كان .....
ڤایرۆسه‌كه له سه‌ر ڕوو و كه‌ل و په‌له‌كان ( له ژینگه ) له 2_ 8 كاتژمێر ده‌توانێت بمێنێته‌وه و مرۆڤ توش بكات -.
هاووڵاتی به‌ڕێز ، بۆ خۆپاراستن له توشبوون به ئه‌نفلوه‌نزا
زوو زوو ده‌سته‌كانت به‌ئاو و سابون جوان بشۆ -
-ده‌مامك (ماسك ) به‌كاربهێنه له‌كاتی كۆكه و پشمین
له‌كاتی كۆكه‌و پشمین ده‌م و لووتت دابپۆشه به كلێنیكس یان ده‌سته سڕ پاشان فرێی بده ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵ ئنجا راسته‌وخۆ ده‌سته‌كانت بشۆ-.
دووركه‌وه له‌كه‌سی توشبوو به نه‌خۆشی یه‌كه ( دووری نێوانتان له یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت )
له‌كاتی گفتوگۆدا ، هه‌وڵبده دووری نێوان خۆت و كه‌سی به‌رامبه‌ر له یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت -.
له‌كاتی سڵاودا كردن دا دووركه‌وه له ته‌وقه‌كردن و ماچ كردن و له‌ئامێزگرتن -.
دوور كه‌وه له‌شوێنی قه‌ڵه‌باڵغ -
تا ده‌كرێت كه‌متر له شوێنی قه‌ڵه‌باڵغ بمێنه‌وه
له‌شوێنی كار زوو ده‌رگا و په‌نجه‌ره بكه‌ره‌وه بۆ هه‌وا گۆڕكێ
كاتێك نیشانه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزات لێ ده‌ركه‌وت (تا ، كۆكه ، ژانی گه‌روو ) سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه -
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
20/1 / 2013