وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كونوسي كوبونةوة


بەڕێز / جەنابی وەزیر
بەڕێز/ بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی
ب/ کۆنوسی کۆبونەوە
دوا بەدوای نوسراومان ژمارە(120) لە ڕێکەوتی (7/1/2014) سەبارەت بە کۆبوونەیەیەک لەگەڵ کارمەندان و بەرپرسانی مەرزەکانی هەرێمی کوردستان و زیاتر ئاگادار بوون لە ڕەوشی کارکردن و جێ بە جێ کردنی ڕێنماییەکانی خۆراک. 
کۆبوونەوەکە  لە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى 14/1/2014 لە دیوانی وەزارەت کۆبونەوە  بەسەرپەرشتى د.خالێ بەڕێوەبەری چاودێری و سەلامەتی خۆراک وە ئامادەبوونی  ئەم بەڕێزانەى خوارەوە :-
- د. ابراهیم مێگفى /بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک.
- دیلام وشیار /بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک.
- سارا حازم /بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک.
- د. رزگار علی /بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی،
- سمیر احمد /بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی،
- عێمت سلماناوی /بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی دهۆک.
- یاسین سلیمان /بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی دهۆک.
- پۆلێ  یوسف /بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر.
- سەنگەر رحمان /یەکەی نموونەی خۆراک حاجی ئۆمەران.
- بهرام محمود /خاڵی پشکنینی شێخ لەنگە.
- حسن محمد /چاودێری تەندروستی گەرمیان.
- هێمن ڕحمد /یەکەی پشکنینی خۆراک پەروێزخان.
- ڕخلاێ محمد /کەرەنتینی تەندروستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
- ناڤم رسول /کەرەنتینی تەندروستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
- رەنجدەر نڤمى /بەڕێوەبەرایەتی چاودێری خۆراک تەوێڵە.
- ڕکرم محمد /بەشی خۆپاراستنی تەندروستی شارەزوور.
- نێرالدین عماد /بەڕێوەبەرایەتی یەکەی پشکنینی خۆراک باشماخ.
                    
سەرەتا بە ڕێز د.خالێ ڕحمد / بەڕێوەبەری چاودێری و سەلامەتی خۆراک دەستی کرد بە تاوتوێکردنی چەند بابەتێک لە کۆبوونەوەکە و وەرگرتنی ڕای هەریەکە لە ئامادەبوان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە:
1- دەربارەی جیاوازی لە جێ بە جێ کردنی ڕێنماییەکانی خۆراک و تایبەتمەندی عیراقی لە مەرزەکان،سەرجەم بازگەکان ئاگادارکرانەوە کە پێویستە کار بکرێت بە تایبەتمەندی عیراقی 2012 ژمارە 1847 نوێکردنەوەی دووەم بە پێچەوانەوە بەرپرس دەبن.
2- لەکاتی نەبوونی زانیاری پێویست لە تایبەتمەندی عیراقی دەربارەی هەر خۆراکێک پێویستە بە نوسراوی فەرمی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پەیوەندار وەزارەتی لێ ئاگادار بکرێتەوە بۆ وەرگرتنى ڕینمایى.
3- گشتاندنی سەرجەم بڕیارەکانی لێژنەی تایبەتمەندی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیە یەکان بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ناوەڕۆکی بڕیارەکان و کارپێکردنیان لە مەرزەکانی خاڵە سنووریەکان. 
4- سەرجەم ئامادەبووان هاوڕا بوون لە کار کردن بە بەڵگەنامەی شیکردنەوەی کۆد بۆ ئەو بەرهەمە ئەوڕوپییانەی کە تەنها بەرواری بەسەرچوونیان لەسەرە وە بەرواری بەرهەمهێنانیان بە کۆدە. 
5- ئاگاداری نوێنەری سەرجەم بازگەکان کرایەوە کە لە ئێستادا تیمی چاودێری تەندروستی دیوانی وەزارەت گەران و بەدواداچوونی ناو بە ناویان هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەند بوون بە یاسا و ڕێنماییەکان لە کاتی ڕێگەپێدان بە هاوردنی خۆراک وە لەکاتی بوونی سەرپێچی ئەولایەنەی ڕێگەپێدانەکەی کردووە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.  
6- ئەنجامی تاقیگەکانی شکنینی خۆراک بۆ هەموو بازگەکان لە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت و نابێت داوای دووبارە پشکنین بکرێتەوە لە بازگە ناوخۆییەکان لەکاتی بوونی بەڵگەنامەی پشکنینی تاقیگەکە. بەڵام ئەو خۆراکانەی کەلە بەشەکانی تری عیراق دێتە ناو هەرێمی کوردستان پشکنینی بۆ دەکرێت.
7- لەکاتی هاوردنی خۆاک کە هەمان بەروار و وەجبەیە بەڵام لە کۆنتینەری جیاواز وە لە هەمان کات پێویستە پشکنین بۆ هەموو کۆنتینەرێک ئەنجام بدرێت.
8- داوا کرا بە دواداچوون بکرێت بۆ یەک لابوونەوەی هاوردنی بەرهەمە ێینیەکان.
9- پێشنیاز کرا خولی ڕاهێنانی تایبەت بۆ کارمەندانی مەرزەکان ساز بکرێت بۆ شارەزابوون دەربارەی چۆنیەتی جێ بە جێ کردنی یاسا و ڕێنمایی تایبەت و تێگەیشتنی وەک یەک لە تایبەتمەندی عیراقی.
10- سەبارەت بە ماوەی بەسەرچوونی کێک و بسکویت و شوکولاتە بەم شێوەی خوارەوەیە:
ناوى بەرهەم 
(اسم المنتوج) جۆرى لە قووتکردن 
(نوع التعبئە) ماوەى ڕێگەپێدراو
(فترات الێلاحیە) بارى هەڵگرتن
(ڤروف الخزن)
*پسکیتى شیرنکراو؛ *پسکیتى سوێرکراو ؛ 
*ویفر بەهەموو جۆرەکانیەوە *عبوات کارتۆنى ؛
*پێچراو بە کاغەزى تایبەت؛
 *سلوفان ؛
*رقائق المنیۆم
نۆ (9) مانگ لە بارى هەلگرتنى ئاسایدا(ڤروف الخزن اعتیادیە)
عبوات کانزایى دوانزە (12) مانگ لە بارى هەلگرتنى ئاسایدا
*پسکیتى محشى و داپۆشراو بەهەموو جۆرەکانى  (البسکیت المحشى والمغگى بانواعیه)؛
*محشى و داپۆشراو بەهەموو جۆرەکانى (المحشى و المغگى بانواعیە) عبوات کانزایى
دوانزە (12) مانگ لە بارى هەلگرتنى ئاسایدا (ڤروف الخزن اعتیادیە)
*عبوات کارتۆنى ؛
*نایلۆنى(لدائنیە)؛
*سلۆفان؛
*رقائق المنیۆم؛
نۆ (9) مانگ لە بارى هەلگرتنى ئاسایدا (ڤروف الخزن اعتیادیە)
کێکى ئامادە بەهەموو جۆرەکانى (الکیک الجاهز بانواعیە) کیسى ناوپۆشکراو بە ئەلمنیۆم (اکیاس مبگنە بالالمنیوم) چوار (4) مانگ لەبارى هەڵگرتنى سارد (ڤروف خزن مبردە)
شیرنى بەهەموو جۆرەکانى (الشکە بانواعها) عبوات گونجاو (عبوات مناسبە) دوانزە(12) مانگ لە بارى هەلگرتنى ئاسایدا (ڤروف الخزن اعتیادیە)
چوکلێت و لوقم بەهەموو جۆرەکانى 
(التوفى اللقم بانواعە) عبوات گونجاو (عبوات مناسبە) نۆ (9) مانگ لە بارى هەلگرتنى ئاسایدا (ڤروف الخزن اعتیادیە)
11- لەبەشی دووەمی کۆبوونەوکە نوێنەری بازرگانەکان ئامادەبوون و داواکارییەکانیان خستە ڕوو گفتووگۆیان دەربارە کرا وە لە راسپاردەکانى سەروە رەچاوى داواکارى بازرگانەکان کراوە لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنمایەکان.
  دیلام وشیار ڕسماعیل
د.ابراهیم مستەفا على
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک
 20/1/2014