وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

دروستکردنى داتابێز

وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە دوو پڕۆژەی ئەلیکتڕۆنی هەیە یەکێکیان داتا بەیسەو ئەوی تریان مۆبایل ئەپلیکەیشنێکە،


وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە دوو پڕۆژەی ئەلیکتڕۆنی هەیە یەکێکیان داتا بەیسەو ئەوی تریان مۆبایل ئەپلیکەیشنێکە، جا هەر کۆمپانیایەک ئارەزوو دەکات بەشدار بێت پێویستە سەردانی وەزارەتمان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی پرۆپۆزەلی هەردوو پرۆژە پاشان خستنەڕووی خۆی لەناو زەرفێکی داخراو دابنێت و مۆری کۆمپانیا لەسەر خستنە ڕووەکە دا هەبێت لە ڕۆژی 20/5/2018 بیگەڕێنێتەوە بەشی (ئای تی ) لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی یان بەشی گرێبەستەکان لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی. - لە خستنە ڕووەکە پێویستە نرخی پڕۆژەکە لەگەڵ نرخی سازدانەوەی بنوسرێت. تێبینی/ئەگەر هاتوو هەر کۆمپانیایەک پرسیارێکی هەبوو لەسەر پرۆپۆزەلی هەردوو پڕۆژەکە یان لەسەر خودی پڕۆژەکە پێویستە لە ماوەی دیاریکراو سەردانی بەشی (ئای تی) وەزارەتمان بکات.