وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتى تەندروستى گرێبەستێکى بەبرى زیاتر لە 53 ملیار دینار واژوکرد


وەزارەتى تەندروستى گرێبەستێکى بەبرى زیاتر لە 53 ملیار دینار واژوکرد
تەواوى پێداویستیەکانى هۆلێ نەشتەرگەرى نەخۆشخانە و سەنتەرەکانى دڵ یەک دەخرێت
بەمەبەستى یەکخستن و باشترکردنى پێداویستى و کەل وپەلى پزیشکى لەسەنتەر و نەخۆشخانەکانى دڵ لەکوردستان وەزارەتى تەندروستى گرێبەستى کرینى پێداویستى پزیشکى نەشتەرگەرى دڵى بەبرى زیاتر لە53 ملیار دینار واژوکرد،
نیوەرۆى ئەمرۆ یەکشەمە 8-12-2013 لەدیوانى وەزارەت دکتور رێکەوت حمەرەشید وەزیرى تەندروستى گرێبەستى کرینى پێداویستى پزیشکى بۆنەخۆشخانە و سەنتەرەکانى دڵى لەگەڵ کۆمپانیاى سوود واژووکرد ،
لەووتیەکیشى بۆدەزگاکانى راگەیاند د.رێکەوت حمەرەشید وەزیرى تەندروستى باسى لەگرنگى واژوکردنى گرێبەستى کرینى پێداویستى هۆلى نەشتەرگەرى دڵ کرد کەبریارە لەداهاتوو تەواوى پێداویستیەکان بەکوالێتێکى بەرزتر لەلایەن کۆمپانیاى باوەرپێکراوە جیهانیەکان دابین بکرێت.
وتیشى ئەم گرێبەستە بۆماوەى 1 ساڵ دەبێت و تەواوى پێداویستیەکانى سەنتەر و نەخۆشخانەکانى دڵ دابین دەکرێت لە سەرتاسەرى هەرێم بۆئەوەى بتوانرێت باشترین خزمەت گوزارى تەندوستى پێشکەش بەنەخۆش بکرێت تاوەکو نەخۆش پێویستى بە دەروەى هەرێم نەبێت لەکاتى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى دڵ.
راگەیاندنى وەزارەت