وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی


فۆرمی رەزامەندی سڕکردن و نەشتەگەری ، بەشێوەیەکی نوێ و ستاندەرد جێ بەجێ دەکرێت . دوای ماوەیەکی درێژ لە کارکردنی بەردەوام بۆ پێداچونەوە و ڕێخستنەوەی فۆرمی ڕەزامەندی سڕکردن و نەشتەرگەری لە هەرێمی کوردستان لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆر و شارەزا لەم بوارە بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی ووڵاتانی تر . فۆڕمێکی ستاندەرد و تازە و کتێبێک کە گشت ماکە کانی نەشتەرگەریە جۆراو جۆرەکانی لەخۆ گرتووە ئامادە کراووە بۆ کارپێکردن پێش ئەنجامدانی هەر نەشتەرگەریەک ، کە پێوویستە لەلایەن پزیشک و کارمەندانی پەیوەندار زانیاری تەواو بدرێت بە نەخۆش دەربارەی نەشتەرگەریەکە و ماکەکان و دەرئەنجام و ئەگەرەکانی نەشتەرگەری و سڕکردن ، بۆ ئاشنابوونی نەخۆش بە ئەنجام و ئەگەرەکان و مەکە چاوەڕوانکراوەکان و واژووکردن و ڕازی بوونی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە. پێوویستە سەرجەم پزیشکان و نەخۆشخانە گشتی و تایبەتیەکان پابەندی کارکردنن بن بەو فۆرمە تازەیە ، هاوکات دادگاکانیش لە فۆرمە تازەکە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ پشت بەستن و کارکردن بەفۆڕمە تازەکە. لە فۆرمەکەدا هاتووە کە نەخۆش جگە لە حاڵەتەکانی کتوپڕ لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن ، پێوویستە تەواوی زنیاری پێبدرێت لەسەر نەشتەرگەریەکەی و ماکەکانی و واژووی ڕەزامەندی وەدەگیرێت پێش هەر نەشتەرگەریەک . ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ‌ ۲۰۱٨/۵/۱٦