وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆچاندنى موخ توشبوانى تالاسیما ره‌وانه‌ى ده‌روه‌ى ووڵات ده‌كرێن

له‌گه‌ڵ چاندنى موخى ئێسك بۆ نه‌خۆشانى هه‌رێم پزیشكانى كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستى پسپۆران وشاره‌زیان راده‌هێندرێن


بۆچاندنى موخ توشبوانى تالاسیما ره‌وانه‌ى ده‌روه‌ى ووڵات ده‌كرێن
له‌گه‌ڵ چاندنى موخى ئێسك بۆ نه‌خۆشانى هه‌رێم پزیشكانى كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستى پسپۆران وشاره‌زیان راده‌هێندرێن
له‌پێناو چاره‌سه‌رى كردن و ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى موخى ئێسك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم كار ده‌كات به‌مه‌به‌ستى واژوكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ووڵات به‌ئامانجى ناردنه‌ده‌روه‌ى توشبوانى تالاسیما و چاندنى موخى ئێسك بۆیان،
له‌و چوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مرۆ 28-10-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه‌ى نێوان نوێنه‌رى زانكۆى ئه‌مریكى لوبنیانى له‌بیروت به‌رێوه‌چوو،
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ تاوتێى چۆنیه‌تى ناردنه‌ده‌روه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ كرا به‌ پیچویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى موخى ئیچسك هه‌یه‌،
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێكردن له‌كاتى گه‌یشتن بۆ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست و ناردنه‌ده‌روه‌ى نه‌خۆش بۆوولاته‌كه‌یان به‌باشترین شێوه‌ چاره‌سه‌ری هاوڵاتیانى كوردستان بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت چاودێر ده‌بین به‌سه‌ر چۆنیه‌تى بارى ته‌ندروستیان و ناردن و گه‌رانه‌وه‌یان بۆهه‌رێم. له‌گه‌ڵ راهێنان و پێشخستنى تواناكانى پزیشكانى هه‌رێم له‌بواره‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت