وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى چاره‌سه‌رى هاوڵاتى ئیلهام فارس كرد كه‌ كێشه‌كه‌ى زیاتر له‌ 200 كیلۆگرام بوو

وه‌زیرى ته‌ندروستى چاره‌سه‌رى هاوڵاتى ئیلهام فارس كرد كه‌ كێشه‌كه‌ى زیاتر له‌ 200 كیلۆگرام بوو


وه‌زیرى ته‌ندروستى چاره‌سه‌رى هاوڵاتى ئیلهام فارس كرد كه‌ كێشه‌كه‌ى زیاتر له‌ 200 كیلۆگرام بوو.
دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌باره‌ى بارو ژیانى هاوڵاتى ئیلهام فارس كه‌ته‌مه‌نى 24 ساڵ و ماوه‌ى زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌ به‌ده‌ست كێش زۆریه‌وه‌ ده‌نالێنێت، د.رێكه‌و حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌ست به‌جێ بریارى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و هاوڵاتیه‌ ده‌دات كه‌ به‌هۆى قه‌له‌ویه‌وه‌ ناتوانێت وه‌ك پێویست ژیان به‌سه‌رببات. دواى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى سه‌ركه‌وتوو ئێستا ئه‌و هاوڵاتیه‌ ته‌ندروستى زۆرباشه‌ و سوپاسى وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌م چاره‌سه‌رى قه‌له‌ویه‌كه‌ى بۆكردوه‌.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ نه‌بى حمه‌د عومه‌ر خێزانى نه‌خۆشه‌كه‌ جیاله‌وه‌ى دڵخۆش بوو به‌ سه‌ركه‌وتنى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى هیواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ وه‌زیرى ته‌ندروستى خواست كه‌ وه‌ك خومخۆرى هاوڵاتیانى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت هاوكارى كردوون.
شایه‌نى باسه‌ هاوڵاتى ئیلهام فارس ته‌مه‌نى 24 ساڵه‌ و نه‌بى حمه‌د عومه‌ر ته‌مه‌نى 82 ساڵه‌ ماوه‌ى 9 ساڵه‌ ژیانى هاوسه‌ریان پێك هێناوه‌ و ئێستاش له‌ كاولۆكانى سه‌ربه‌قه‌زاى رواندز ژیان به‌سه‌رده‌بن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت