وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر: ئەم ساڵ (٣٩) نەخۆشخانە و شوێنی تەندروستی داخراوە


 لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە بوونی نەخۆشخانە و سەنتەر و نۆرینگە و شوێنی تەندروستی نایاسایی بەڕیوەبەرایەتی پشکنین و بەدواداچوون ئەم ساڵ لە شاری هەولێر(٣٩) شوێنی پزیشکی داخستووە بە هۆی نەبوونی مەرجەکانی تەندروستی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی 
ئازاد  هادی جێگری بەڕێوەبەری بەڕیوەبەرایەتی پشکنین و بەدواداچوون لە وەزارەتی تەندروستی وتی: ئەم ساڵ تیمەکانی پشکنین و بەدوداچوون لە شاری هەولێر (٣٩) نەخۆشخانە و سەنتەرو نۆرینگەی پزیشکی تاقیگەی نایاساییان داخستووە، هەرواها زیاتر لە (٦٠) سکاڵای هاوڵاتیانیان لەلایە هەندێکیان بەدوداچوونیان بۆ کراوە و ئەوانیتریش بەدوادوچوونیان بۆ دەکرێت 
هاوڵاتیانیشی دلنیاکردەوە کە دەتونن لە ڕێگەی سندوقی سکالا یاخود هەردوو هێلە گەرمەکانی ئاسیاو کۆڕەک یان ڕاستەوخۆ سکاڵاکانیان  بگەیەنن ئاوانیش بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەن 
وتیشی دوو جۆر تیمی پشکنین و بەدواداچوونمان هەیە (گشتی و یایبەتی) کە ڕۆژانە بەدواداچوون و پشکنین  بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و شوێنە پزیشکیەکانی گشتی و تایبەتی دەکەن، لەساڵی ٢٠١٢ و ساڵی ٢٠١٣ سەردانی (٤١٠) شوێنی تەندروستیان کردووە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، هەر شوێنێک مەرجی تەندروستی نەبێت یاخود پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نەبێت دادەخرێت