وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كاربۆ زیاتر رێكسختنى گه‌یاندنى هۆشیارى ته‌ندروستى بۆهاوڵاتیان ده‌كرێت


كاربۆ زیاتر رێكسختنى گه‌یاندنى هۆشیارى ته‌ندروستى بۆهاوڵاتیان ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى چۆنیه‌تى گه‌یاندنى هۆشیارى ته‌ندروستى و دانانى میكانیزمێك بۆهه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌كان و رێكخراوه‌كان ئه‌مرۆ 24-1-2015 له‌هۆلى دیوانى وه‌زاره‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ هۆشیارى ته‌ندروستى به‌رێوه‌چوو كه‌ نوێنه‌رى رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان و رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و Iom Imc  ئاماده‌یى بوون،
هاوكات له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى رێكخستن و دانانى پلانى تۆكمه‌بۆگه‌یاندنى هۆشیارى ته‌ندروستى بۆهاوڵاتیان بۆخۆپارێزیان له‌نه‌خۆشیه‌كان و رۆشنبیركردنیان به‌زانسته‌سه‌رده‌میه‌كانى ته‌ندروستى.