وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاواره‌كانى كه‌مپى دۆمیزى به‌سه‌ركرده‌وه.
بۆ ئاگاداربون له كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنیان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى رۆژى 17-9-2012 سه‌ردانى پارێزگاى دهۆكى كرد و
له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى بۆ پارێزگاى دهۆك وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى كۆڵیه‌وه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاواره‌كانى كه‌مپى دۆمیزى به‌سه‌ركرده‌وه.
بۆ ئاگاداربون له كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنیان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى رۆژى 17-9-2012 سه‌ردانى پارێزگاى دهۆكى كرد و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستى به‌سه‌ركرده‌وه، له‌سه‌ره‌تایى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌شى سه‌ردانى قه‌زاى به‌رده‌ره‌شى كرد و له كێشه‌و كه‌م و كه‌ریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى كۆڵیه‌وه داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كرد بۆ باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى له سنوره‌كه دواتر سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ئاكرێى كرد له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه به‌لێنى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى بۆدان، هه‌روه‌ك داواشى له به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكى نه‌خۆشخانه‌كه كرد پابه‌ندى ده‌وام و كاتى كردنیان بن بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى سه‌ردانى هاوڵاـى بۆ نه‌خۆشخانه روبه‌روى گرفت و كێشه نه‌بنه‌وه,
پاشان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ئامێدى كرد له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه له كه‌م و كوریه‌كانى ئه‌و نه‌خحۆشخانه‌یى كۆڵیه‌وه، هه‌روه‌ك ده‌ست خۆشیشى له ستافى نه‌خۆشخانه‌كه كرد له پاى كار‌و ئه‌ركه‌كانیان.
هه‌ر له درێژه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى بۆ سنورى پارێزگاى دهۆك وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌یاوه‌رى شاندێكى وه‌زاره‌ت سه‌ردانى شارى دهۆكى كرد و نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى له‌و شاره‌كرده‌وه به‌ئامانجى پێشكه‌شى كردنى خزمه‌ت گوزارى سه‌ره‌تایى فریاكه‌وتن بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
دواتر سه‌ردانى كه‌مپى ئاواره‌كانى سوریایى كرد و بڕى 3 ته‌ن ده‌رمانى وه‌ك چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایى پێشكه‌ش به هاوڵاتیانى ئه‌و كه‌مپه‌كرد، دواتر له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى له‌نزیكه‌وه گۆێى له‌داواو داخوازى هاوڵاتیان گرت هه‌روه‌ك چاره‌سه‌رى چه‌ند نه‌خۆشێكیشى كرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا دانیشتوانى كه‌مپى ئاواره‌كانى سوریا خۆشحالى خۆیان نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى كه‌له‌نزیكه‌وه ئاگادارى باروژیانیان بوه و پێشكه‌ش كردنى ئه‌و بره ده‌رمانه‌شیان به هه‌ڵێكى تردایه‌قه‌ڵه‌م كه به‌رده‌وام وه‌زیرى ته‌ندروستى كارى بۆده‌كات.
له‌رۆژى دووه‌مى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى بۆ سنوره‌كه سه‌ردانى شارۆچكه‌ى زاخۆى كرد و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌وه بنكه‌ى ته‌ندروستى ئه‌و شارۆچكه‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه داواى له‌پزیشك و كارمه‌ندان كرد به‌دڵسۆزیه‌وه ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانیان رابپه‌رێنن و ببینه جێگاى متمانه‌ى هاوڵاتیان له‌كاتى هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه، پاشان سه‌ردانى مه‌رزى سنورى ابراهیم خلیلى كرد و له كێشه‌و گرفته‌كانى ئه‌و مه‌رزه‌ى كۆڵیه‌وه كه رۆژانه له‌و رێگه‌یه‌وه چه‌ندان كه‌ل و په‌ل و شت و مه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان هاورده‌ده‌كرێت داواشى له كارمه‌ندان و ستافى كرد به‌چاوكراوه‌ى كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجامبدن بۆ ئه‌وه‌ى چیتر ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى خراپ نه‌هێندرێته هه‌رێمى كوردستان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت