English عربى كوردی
كۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەربارەی پارەی گەنمی جووتیاران

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1797 , 21/10/2016

بە ئامادەبوونی بەرێز (د. علی سەندی) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەكالەت و بەرێز (عەزیز ئیبراهیم عەبدۆ)، بەرێوەبەری گشتی دیوان بە وەكالەت، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دەربارەی پارەی گەنمی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت سازكرا.
سەرەتا بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەكالەت، تیشكی خستە كێشەكانی وەرگرتنی گەنم و پارەی جوتیارانی ساڵانی (2014-2015-2016)، دواجار وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەواڵی هاتنی پارەی گەنمی ساڵانی پێشوو و ئەوساڵی لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییە بە جووتیارانی كوردستان راگەیاند. دوای ئەو هەوڵە بەردەوامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و سەردانی دوایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەلایەن حكومەتی ناوەندە رەزامەندی لەسەر پێدانی پاداشت و پارەی جووتیاران درا، كە بڕی (309) ملیار دینارە بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كراوە.
دوا بەدوای خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵی (2016) كە (2) تریلیۆن دیارە، بەشە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانیش لەو بڕە پارەیەی حكومەتی ناوەند بۆ هەر سێ ساڵ بۆ جووتیارانی هەرێم نێردراوە، جێگەی ئاماژەیە بڕی (123) ملیار بۆ پارەی جووتیارانی شاری هەولێر و (193) بۆ پارێزگای سلێمانی و گەرمیان، هەروەها (93) ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆك تەرخان كراوە، پارەكەش گەیشتووە، لە ماوەیەكی نزیكدا جووتیاران پارەی خۆیان لە بانكەكانی تایبەت بە پارەی گەنمی جووتیاران وەردەگرن.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7896 ميوانى ئيمڕۆ
1647581 گشت ميوانه‌كان