English عربى كوردی
حکومەتى کۆمارى لوبنان و حکومەتى هەرێمى کوردستان کار بۆ واژووکردنى یاداشتێک لێکگەیشتن دەکەن.

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1039 , 05/12/2013

بەڕێز (سنان چەلەبى)  وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى بەڕێزان چەندان راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى وەزارەت پێشوازى کرد لە شاندێکى فەرمى حکومى کۆمارى لوبنان بە سەرۆکایەتى بەڕێز (نیکۆلا نعاس) وەزیرى ئابوورى حکومەتى لوبنان. لە کۆبوونەوەیەکى چەند کاتژمێرى دا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەم خالانەى خوارەوە:
1-    بڕیار درا بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنى رەشنوسى یاداشتى لێکگەیشتن لەنێوان هەردوو حکومەتى لوبنان و حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئەم لیژنەى چەندین راوێژکارو بەڕێوەبەر گشتى لە هەردوو لایەن لەخۆ دەگرێت.
2-     گفتوگۆکرا لەسەر بەهێزکردنى پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانیەکان بەجۆرێک کە حکومەتى لوبنان هەوڵ دەدات بگاتە پلەى یەکەم لە بارى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان لە سەرجەم بوارەکانى کارکردندا بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئامادەیی خۆى نیشاندا بۆ هەرچى ئاسانکارى و هاوکارى هەیە پێشکەشیان بکرێت.
3-    باس لە بەشدارى کردنى کۆمپانیاکانى لوبنان کرا لەو پێشانگا نێودەوڵەتیانەى کە لە هەرێمى کوردستان دەکرێنەوە  بە شێوەیەکى فراونتر.
4-    باس لە کار ئاسانى پێدانى فیزا کرا بە هاوڵاتیان بە مەبەستى گەشتکردن بۆ کۆمارى لوبنان. لەم بارەیەوە شاندى میوان بڕیاریدا کە بە زووترین کات پێدلاچوونەوە بکەن لەم بوارانە.
5-    لە بارى گەشتیارى بڕیاریاندا هەوڵى جدى بدەن کە لە هەرێمى کوردستان بە کە شێوەیەکى فراوان وە بەرهێنان بکەن.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان