English عربى كوردی
وەزارەتى بازرگانى: پێویستمان بە یاسایەکى تایبەتمەند و پێشکەوتوە بۆ پاراستنى بەرهەمە خۆماڵییەکان

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 778 , 15/12/2019

رۆژی شەممە (14/12/2019) بەڕێز فەرهەنگ خالید، بەڕێوەبەرى گشتى دیوان، بە نوێنەرایەتى بەڕێز  وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم بەشداریکرد لە کۆنفڕانسى لقى سلێمانى یەکێتى هاوردە و ناردنکاران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى یاساى پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى کە لە هۆتێل رامادا بەڕێوەچو.

لە وتەیەکدا بونى یاسایەکى بۆ پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى بە گرنگ وەسف کرد و رایگەیاند؛ یاسای پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى پاڵپشتییەکى گەورەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى بەرهەمە خۆماڵیەکان کە ئێمە ساڵى (2015) دامانمەزراندوە، بەڵام ئەوەى گرنگە ئەو یاسایە ناکۆک و دژیەک نەبێت لەگەڵ یاساى پاراستنى بەرهەمى ناوخۆى (2011)ى عێراق، چونکە هەر دژیەکى و لێکنەچونێک هەبێت لەنێوان یاساکەى هەرێم و بەغدا ، کێشە بۆ وەزارەت و خاوەن کارگەکانیش  دروست دەکات لە بوارى جێبەجێکردندا.

ئاماژەى بەوەشکرد کە پێشنیاز دەکەن ئەو یاسایەى عێراق لە هەرێمى کوردستانیش جێبەجێ بکرێت، بەتایبەت کە رێککەوتنێک هەیە لەنێوان حکومەتى هەرێم و ناوەند تایبەت بەوەى بڕیار لەسەر هەر کاڵایەک دەربچێت پێویستە هەموان پێوەى پابەند بن.

وتیشى:"هەوڵەکانمان چڕ کردوەتەوە بۆئەوەى لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانى وەک گومرگ کاربکەین بۆئەوەى کارگەکان لەسەر پێى خۆیان بوەستن و بەرهەمەکانیان زیاد بکەن، لیژنەى تایبەتمەندیشمان هەیە دواى هەڵسەنگاندن ئەگەر بزانین هەر کارگەیەک دەتوانێت تەواوى پێداویستى هەرێمى کوردستان پڕ بکاتەوە، ئێمە هەوڵدەدەین رێژەیەکى زۆر زیاتر پاراستنى بۆ دابنێین بەرامبەر بەو کاڵا هاوشێوانەى کە لە دەرەوە دێن، هەندێک جار ئەگەر پێویستى کرد رێ لە هاوردەکردنى دەگرین".

 

راگەیاندنى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان