English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی وەبەرهێنەرانى ئەڵمانیا کرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 484 , 13/09/2011

ئەمڕۆ 13/9 /2011 بەڕێز وەزیری بازرگانی وپیشەسازی (سینان چلبی ) پێشوازی کرد لە شاندیکی وەبەرهێنەرانى ئەڵمانیا بە یاوەرى دەستەى ئۆفیسی پەیوەندییەکانى بازرگانى و پیشەسازى سەردانى وەزارەتیان کرد، سەرەتا بەرێز چەلەبی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پەیوەندی ئابووری نێوان هەرێم و ئەڵمانیا، هەروەها سوود وەرگرتن لە ئەزموونی کۆمپانیا ئەڵمانیەکان و دواتر وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بەشێوەیەکی پوخت تیشکى خستە سەر شیکردنەوەی رەوشى ئێستاى بازاڕ و بازرگانی هەرێمى کوردستان ئاراستەی شاندەکە کرد، کە تیایداسەرکەوتنی ئابووری لە ماوەیەکی کورت لە ئەزموونى هەرێم لەگشت بوارەکان بەخۆوە بینیوە و دەبێ زیاتریش بەرەو کارى داهاتوو هەنگاوبنێن لە پێناو پێشخستنى بوارى بازرگانى لە هەرێم. دواتر لەلایەن شاندى میوانەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕى لە داهاتووى پرۆژە و کارەکانیان کە لە هەرێمى کوردستاندا ئەنجامى بدەن، ئەمەش وادەکات کە ببێتە هەنگاوێکی گرنگ لە زنجیرە هەنگاوەکانی پەیوەندى ئابووری نێوان هەردوو لایەن و سوود وەرگرتن لە کاروپرۆژەى هاوبەش..


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان