English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕاستەوخۆ چاودێری بازار دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1571 , 18/03/2020

مەبەست لە سەردانەکەی وەزیری بازرگانی وپیشەسازیدا بۆ بەشێک لە دوکان و عەلوە ومارکێتەکانی شاری هەولێری پایتەخت بۆ ئەوەبوو لە نزیکەوە چاوی بە خاوەن دوکانەکان بکەوێت و لە ڕەوشی بازار و خواستی هاووڵاتیان بکۆڵیتەوە ؍ هەروەها دڵنییایشی دایە هەموو لایەک کە ڕەوشی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی ئارامەو سەرجەم پێداویستیەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە دووکانەکاندا لەبەر دەستدا هەن ؍

وە هەروەها لە میانەی سەردانەکەشیدا جەختی لەسەر هەڵواسینی نرخەکان کردەوە بۆ ئەوەی بەرچاوی کڕیارەکان روون بێت و ڕاشی گەیاند بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن هیچ کەسێک یاری بە نرخەکان بکەن .

 
 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7774 ميوانى ئيمڕۆ
1647459 گشت ميوانه‌كان