English عربى كوردی
لیژنەکانی چاودێری بازرگانی گەرمیان هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1440 , 18/03/2020

ڕۆژی ١٧ ⁄ ٣ ⁄ ٢٠٢٠ لە میانەی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بةرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا لە ئیدارەی گەرمیان بەڕێز بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی ھۆبەی چاودێری ئابوری ئاسایشی گەرمیان بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و دابین کردنی پێداويستيەكانی هاووڵاتیان لە مارکێت و بازارەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و دیاری کردنی نرخی گونجاو بۆ کاڵاکان ، بۆ ئەم مەبەستە چەند ڕێنماییەکیان بڵاو کردەوە :
١- نابیت ھیچ فرۆشگایەک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان نرخی کاڵاکانیان گران بكةن بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن پەپێي ئەو دەسەڵاتەی کە پێیان دراوە .
٢_ دوکانداران وھەرزان بازارەکان و جوملە فروشەکان لە کاتی کڕینی کەرەستەو و کاڵا دەبیت پسولەی کڕین وەرگرێت ولە ھەمانکاتدا بە پسولە دەبیت کەرستە و کاڵاکانیان بفروشن بۆ ئەوەی لەلای لیژنەکانی چاودێری بازرگانیەوە ئاشکرا بێت سەرپێچیکار کێیە و بۆ ئەوەی لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکار بکریت لە زیاد کردنی نرخ وقورخ کردنی بازار .
٣_ لە کاتی بەرز بوونەوەی نرخی کەرەستە و کاڵا لە سەرچاوە سەرەکیەکەی خۆی وەك وڵاتانی هەناردەکار نابیت دوکانداران وھەرزان بازارەکان و جوملە فرۆشەکان بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان بیکڕن و بیفروشن تاوەکو ھۆکارەکان نەخريتە ڕوو بەمەبەستی نەھێشتنی قورخ کردنی بازار ، بە پێچەوانەوە سەرپێچيكار توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبیت .
لە کۆتایدا لە لایەن بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان سوپاسی سەرجەم دوکانداران وھەرزان بازارەکان و جوملە فرۆشەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان کرا لە جێ بە جێکردنی ڕێنمايیەكان .




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7774 ميوانى ئيمڕۆ
1647459 گشت ميوانه‌كان