English عربى كوردی
شاندێكی رێكخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی (WTO) سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1154 , 14/04/2019

رۆژی چوارشەممە (10-4-2019) شاندێكی  بازرگانی بە سەرۆكایەتی بەشی رێكخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی و هەروەها شاندێكی پێكهاتوو لە (7) ئەندامی دام و دەزگاكانی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد،  شاندەكە لەلایەن  بەرێزان (فتحی محمد علی) راوێژكاری پەیوەندییەكانی دیوانی وەزارەت و (شێخ ئاراس رەئووف) بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و (عمر ئیسماعیل محمد) بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان پێشوازیان لێكرا.
هاتنی ئەو شاندە بە مەبەستی هەماهەنگی كاری هەردوو لێژنەی سەرەكی بەغدا و لاوەكی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدان بە كاری هاوبەش و كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن نێوان رێكخراوی جیهانی و وەزارەتی بازرگانی حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، جێگەی باسە بۆ سێیەمین جارە ئەو شاندە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، تا لە نزیكەوە پرسەكانی ئابووری و بازرگانی بخەنە بەر باس و گفتوگۆ.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان