English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە باڵوێز و کونسوڵى رۆمانیا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 497 , 23/10/2011

رۆژى یەکشەممە 23-10-2011 بەرێز سینان چەلەبی وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى کرد لە بەرێز یاکوب پرادا باڵوێزى رۆمانیا لە بەغدا و بە یاوەرى رۆبێرت رۆزلس کونسوڵى رۆمانی لە عێراق، ئەمەو باڵوێزى رۆمانی خۆشحاڵىنیشاندا بەرامبەر بوژاندنەوەى ئابوورى هەرێم و دەست پێکردنى هەنگاوەکان بۆ پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەرێم و رۆمانیا، ئەمەو لەلایەن باڵوێزى رۆمانی موژدەى کردنەوەى کونسوڵگەرى رۆمانیا لە هەرێمى کوردستان کە لە شارى هەولێر دەبێ لە ئاییندەیەکى نزیکدا. ئەمەو بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە میانى دیدارەکەدا تیشکى خستە سەر دەرفەتەکانى بیزنس و کاروبارى ئابوورى و بازرگانى و وەبەرهێنان کە هەنگاوێکى گرنگە بۆ بەرەو پێشەوە چوونى بوارى بوژاندنەوە و پەرەپێدان بە ژێر خانى ئابوورى هەرێم لەگەڵ ئە ئەمەک زانینى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و یەکێتى ئەوروپا بە گشتى و وڵاتى رۆمانیا بە تایبەتى


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان