English عربى كوردی
باڵوێزى وڵاتى سڕبیا سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 467 , 23/11/2011

ئەمڕۆ بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى کرد لە بەرێز (رادسیاف پترۆفیتش) باڵوێزى سربیا لە بەغدا، لە میانەى ئەو سەردانەى باڵوێزى سڕبیا بۆ وەزارەت باس لە هاوکارى دوو قۆڵى و گرنگى دان بە رۆڵى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و پیشەسازى نێوانیان، ئەمەش وادەکات کە کارى بیزنس زیاتر پەرەبستێنێ نێوان هەرێمى کوردستان و سڕبیا، دواتر بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئامادەیی هەرێمى کوردستان نیشاندا بۆ کردنەوەى گشت دەروازەیەک کە سوود بەخش بێت بۆ هەموو لایەک و هەرێمى کوردستان وەک نموونەیەکى بەرچاو لە ئەزموونێکى زیندوو و پێشکەوتوو لە بوارەکانى ئاوەدانکردنەوە و بیزنس و پەرەپێدان بە بوارى ئابوورى و بازرگانى و دواتر لەلایەن خۆیانەوە باڵوێزى سڕبیا جەختى لەسەر ئامادەیی خۆى و وڵاتەکەى کردەوە بۆ هاوکارى تەواو لەگەڵ هەرێمى کوردستان بۆ هەر هەنگاوێک ببێتە مایەى بەهێزکردنى پەیوەندییەکان نێوان هەرێم و وڵاتى سڕبیا


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان