English عربى كوردی
باڵوێز و شاندێكی وڵاتی پۆلۆنیا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 497 , 24/05/2012

لە درێژەی پەیوەندییە قوڵەكانی نێوان وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی و باڵوێزخانەی پۆلۆنیا لە عێراق، دوێنی بە سەرۆكایەتی باڵوێزی پۆلۆنیا شاندێكی ئەو وڵاتە سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد، لەو سەردانەكە و لە كۆنفرانسێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەرێز (سەباح ئەحمەد) بەرێوەبەری گشتی كارگێری و دارایی و بە یاوەری (دكتۆر سەعید زێباری) راوێژكاری وەزارەت و(شێخ ئاراس رەئوف فەتاح) بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی و (عەزیز ئیبراهیم عەبدۆ) بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و (كاك دڵزار ئیسماعیل) بەرێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان،وێرای بەخێرهاتنێكی گەرم لەلایەن ئامادەبووانی وەزارەت لە شاندی میوان، كە بە سەرپەرشتی (سمۆلین ستانسلاف) باڵوێزی پۆلۆنیا لە عێراقی فیدراڵ و لەگەڵ چەندین نوێنەری كۆمپانیاكانی هەرێمی پۆلسكا لە وڵاتی پۆلۆنیا، لەوانە : نوێنەری كۆمپانیای وزە و ئاوە ئاوەڕۆ و دووباری گەڕانەوە (RECYCLE) و بواری پەرەپێدان بە بواری ئاژەڵ و بەرووبومەكانی، لە سەرەتادا لەلایەن بەرێوەبەری گشتی وەزارەت باسی لە رۆڵی وەزارەت كرد لە پێشخستنی بواری بازرگانی و پیشەسازی و ئابووری، پاشان لەلایەن بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و تۆماركردنی كۆمپانیاكان، گفتوگۆ و باسێكی تێروتەسەل لە بارەی رەوشی وەبەرهێنان و بازرگانی و ئابووری و پیشەسازی هەرێم كرا، تەنانەت لەلایەن شاندی میوانەوە پرسیار دەربارەی چۆنیەتی كاری وەبەرهێنانیان كرد لە بواری ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێم، ئامادەیی خۆیان دەربڕی تاوەكو لە ماوەیەكی نزیكدا رێژەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی هەرێمی پۆلسكا بە تایبەتی و وڵاتی پۆلۆنیا بە گشتی، بە مەبەستی هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان و كردنەوەی چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان و ئابووری و بواری خواردن و خۆراك، تاوەكو پەیوەندیەكان زیاتر قوڵتر بن و كاری هاوبەش نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی پۆڵسكای پۆلۆنی بەرپا بكرێت.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان