English عربى كوردی
وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى له‌ جیَگرى كونسوڵى گشتى به‌ریتانیا كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 540 , 13/06/2011

ئه‌مرِۆ 13-6-2011 به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان پیَشوازى كرد له‌ (برنادیت گرین( جیَگرى كونسوڵى گشتى به‌ریتانیا له‌ هه‌ریَمى كوردستان، له‌ میانى سه‌ردانى جیَگرى كونسوڵى گشتى به‌ریتانیا بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى باسی ئاكتیڤ كردنى كۆمپانیاكانى به‌ریتانیاى كرا كه‌ له‌ هه‌ریَمى كوردستان كار ده‌كه‌ن یان به‌ نیازن پرۆژه‌ى داهاتوویان هه‌بیَ له‌ گشت بواره‌كان و به‌هیَزكردنى په‌یوه‌ندى نیَوان هه‌ردوولایه‌ن له‌ روانگه‌ى ئابوورى و بازرگانى و ژیَرخانى پیشه‌سازى و بوارى بانك كه‌ گشت بواره‌كان ده‌توانریَت ئه‌زموون و ته‌كنه‌لۆژیاى به‌ریتانیا له‌ هه‌ریَم بخریَنه‌ گه‌ر، ئه‌مه‌و دواتر به‌ریَز ( سینان چه‌له‌بی) خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِى به‌رامبه‌ر گرنگى په‌یوه‌ندى هه‌ردوو لایه‌ن و ئاماژه‌شى به‌ كۆنفراسی بیزنس كرد كه‌ له‌ ساڵى پار له‌ هه‌ولیَر ئه‌نجام درا و ده‌ر ئه‌نجانى باش ئه‌م كۆنفراسه‌ كه‌ كه‌رتى تایبه‌تى هه‌ریَم به‌شیَوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌ سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌ریَم ئاراسته‌ ده‌كریَت بۆ ئاكتیڤ كردنى ئه‌م لایه‌نه‌


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان