English عربى كوردی
سەردانی شاندی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 721 , 11/11/2019

رۆژی دووشەممە رێكەوتی 11-11-2019 شاندێكی پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد. شاندەكە پێكهاتبوون لە بەرێزان (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هەڵەبجە و خاتوو نوخشە ناسح قائیمقامی هەڵەبجە و شێخ كاوە عەلی جێگری پارێزگا، لەلایەن بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەرێز (فەرهەنگ خالید) بەرێوەبەری گشتی دیوان پێشوازی لە شاندی میوان كرا.

لە دانیشتنێكەدا شاندی میوان پیرۆزبایی كابینەی تازەی لە جەنابی وەزیری و بازرگانی و پیشەسازی پیرۆزكرد، هەروەها ئامادەی هەر جۆرە پەرەپێدانیێك له كەرتی بازرگانی و پیشەسازی نێوان پارێزگاری هەڵەبجە و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی خستەروو، بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازیش رۆڵ و پێگەی شاری هەڵەبجەی شەهیدی گرنگ نرخاند و ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی دەربڕی بۆ هەر پرۆژە و كاری هاوبەش و چاڵاكی كە هەردوو سێكتەری بازرگانی و پیشەسازی بگڕێتەوە بۆ ئەو شارە درێغی ناكەن، لە كۆتاییدا شاندی میوان سوپاس و پێزاینی خەڵكی هەڵەبجە و پارێزگاری هەڵەبجەی ئاراستەی وەزیر و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان