English عربى كوردی
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەست بەکار بوو

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 277 , 25/08/2020

لە رێکەوتی 25 ـ 8 ـ 2020 دا لە ڕێو ڕەسمێکی شایستەدا بەڕێز " نەوزاد کامل محمود " وەک بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دەست بەکار بوو ،

لە ڕێورەسمەکەدا کە بە ئامادە بونی بەرێز " کەمال موسلیم " وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم و بەڕێز " سەروەر هاواری " بریکاری وەزارەت و بەشێک لەڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتی یە بەڕێزەکان ساز کرا بوو ، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند : سەرەڕای پیرۆزبایی کردنم لە بەڕێوەبەری گشتی لەئەرکی تازەیاندا بەڵام جێگەی دەستخۆشیمانە کە ئەم بەرێوەبەرایەتیە لەلایەن یاریدەدەری ب . گشتی و ستاف و سەرجەم کارمەندەکانەوە لە سەردەمی کەرەنتینەو دوای کەرەنتینەشدا ئەرکەکانیان بەباشی جێ بەجێ کردوە ؍ لەبەر ئەوە ماندوبون و کارکردنی دڵسۆزانەیان جێگای پێزانینە " هەروەها هیواشی خواست هەموو لایەک بەگیانی برایانە ئەرکی سەرشانیان جێ بە جێ بکەن و هاوکار و هەماهەنگ بن لە پێناو ڕایی کردنی کاروباری هاوڵاتیان .

ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7774 ميوانى ئيمڕۆ
1647459 گشت ميوانه‌كان