English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى پێشوازی لە کونسوڵى نویێ میسرى دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 871 , 18/01/2015

بەرێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازى کرد لە (عومەر فەهمی) کونسوڵى نویێ وڵاتی میسر لە هەولێر، سەردانی کونسوڵى میسر بە مەبەستى پتەوکردنی بوارى بازرگانی و پیشەسازى نێوان هەرێم و وڵاتى میسر بوو،  سەرەتا لەلایەن وەزیرى بازرگانی و پیشەسازییەوە باسێکى رەوشی ئێستاى بازرگانی و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان بۆ شاندى میوان خرایە روو، ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە چەندین بیرۆکە و گفتوگۆیان دەربارەى چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموون و کارى کۆمپانیاکانی میسر لەگەڵ وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى تاوتوێ کرد، تا لە داهاتوودا کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانى ئەو وڵاتە بتوانن لە هەرێمى کوردستان سەرمایەگوزاری خۆیان بخەنە گەڕ، وا بڕیاریشە لە داهاتوودا  کۆمپانیا میسرییەکان زیاتر و چالاکتر بەشدار بن لە چالاکییە بازرگانییەکان و پێشانگاکانى هەرێمى کوردستاندا ، لەلایەن کونسوڵى وڵاتى میسرەوە ئامادەیی خۆیان نیشاندا کە ئاسانکارى بۆ سەرمایەگوزار و خاوەنکارانی کوردستان بکرێت بە مەبەستى ئاڵوگۆڕ و کارى هاوبەشى بازرگانی و پیشەسازى سەردانی ئەو وڵاتە بکەن و سوود لە ئەزموونی یەکتر ببینن.  



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان