English عربى كوردی
شاندی كونسوڵی گشتی چیك سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 504 , 25/09/2019

رۆژی (15/9/2019) شاندێكی كونسوڵی گشتی چیك لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد، لەلایەن بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بە ئامادەبوونی بەرێز (فتحی محمد علی) راوێژكاری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەت پێشوازیان لێكرا.

 لە میانی سەردانەكەی بەرێز (میشاڵ سڤۆكا) كونسوڵی گشتی چیك دووپاتی بەهێزكردنی پەيوەندیی ئابووریی هەردوولایەن كرایەوە، لە رێگای بەشداری كردنی شاندی هاوبەشی و ئاشنابوون بە ئەزموونی كۆمپانیاكانی چیك، هەر لەو سەردانەدا كونسوڵی چیك رایگەیاند كە حكومەتی چیك لە رێگای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەكات كە بڕیارە لە (30/9/2019) لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بكرێتەوە.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان