English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە باڵوێزى نوێ ى کەنەدا لە عێراق

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 519 , 21/12/2011

بەڕێز سنان چەلەبى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئیمرۆ پێشوازى کرد لە بەڕێز (مارک گۆزداکى) باڵوێزى نوێ ى کەنەدا لە عیراق. سەرەتا بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بە گەرمى پێشوازى کرد لە باڵوێزى کەنەدا و پیرۆزبایى خۆى ئاڕاستەى بەڕێزیان کرد لە دەستنیشانکردنى بۆ باڵوێزى کەنەدا لە عێراق ، هەروەها ئاماژەى بە گرنگى بەهێزکردنى پەیوەندى نێوان کەنەدا و هەرێمى کوردستان دا و نیشاندانى دەرفەتى کار لە هەرێم بۆ کەرتى تایبەت و کۆمپانیاکانى کەنەدى. لە لایەن خۆیەوە بەڕێز (گۆزداکى) جەختى کردەوە سەر ئەم پەیوەندیە بە تایبەتى کە لە کاتێکدا دێت پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە لە هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى بەرزدایە وە هەوڵى خۆیان نیشاندا بە گرنگى کردنەوەى کونسلگەرى کەنەدا یان ئۆفیسێکى پەیوەندى بازرگانى هەروەها ئەنجامدانى پیشانگایەکى تایبەت بە کۆمپانیاکانى کەنەدى لە هەولێر


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان