English عربى كوردی
شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەردانی كونسوڵگەری یۆنان دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 729 , 28/11/2019

بەمەبەستی پەرەپێدان بە پەیوەندییەكان و هاندانی بازرگانە یۆنانییەكان بۆ زیاتر هەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، شاندێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەردانى كونسوڵگەری یۆنانى لە هەرێمی كوردستان كرد.

شاندەكە پێكهاتبوون لە بەرێزان (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە یاوەری راوێژكاری پەیوەندییەكان و بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەت، لەلایەن سەرۆككونسڵی یۆنان (ئیمیسیمیۆس كۆندۆپۆلۆس) پێشوازی لە شاندی وەزارەت كرا.

لە دانشتنێكدا باس پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هێنانی بازرگانانی یۆنان كرا تا لە هەرێمی كوردستان كاری بازرگانی ئەنجام بدەن، كە بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان جێگیرە و هەروەها گۆڕەپانێكی لەبارە بۆ بازرگانی كردن، لە كۆتاییدا كونسوڵی یۆنان سوپاسی سەردانی جەنابی وەزیری و شاندەكەی كرد، هەروەها هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ كاری هاوبەش و هەماهەنگی چاڵاكی داهاتوو دەربڕی.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان