English عربى كوردی
دروستکردنى چەند ناوچەیەکى پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 940 , 14/01/2015

ئەمڕۆ 14/1/2015 بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتى یەکانى وەزارەت پێشوازى کرد لە شاندێکى تورکى بە سەرۆکایەتى راوێژکارى بازرگانى کونسوڵخانەى تورکیا لە هەولێر (سایر اربیل) و ئەندامێتى گروپێکى تایبەتمەندى ناوچەکانى پیشەسازى لە تورکیا لە دانیشتنەکەدا دروستکردن و دامەزراندنى شارى پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرا ، پریزنتەیشنێک پێشکەشکرا لە لایەن کۆمپانیاى (EMEK) ى حکومەتى تورکیا بە سوود وەرگرتن لە ماستەرپلانى شارى پیشەسازى هەولێر، کە تیایدا ئەزموونى وڵاتەکەیان لە دامەزراندنى ناوچەى پیشەسازى خستە ڕوو.
بەڕێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى تیشکى خستە سەر پرۆژەکانى وەزارەت سەبارەت بە دامەزراندنى ئەو ناوچە پیشەسازییانەى کەلە پارێزگاکانى (هەولێر ، سلێمانى ، دهۆک ، ئیدارەى گەرمیان) لە بەرنامەى وەزارەتدایە ، مەبەست لە دامەزراندنى ئەم ناوچانە ئەوەیە کە سیاسەتێکى دروست و درێژخایەن بۆ ژێرخانی پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان بنیات بنرێت بە هاوبەشى لەگەڵ کەرتى تایبەت.
بەڕێز (سایر اربیل) وەکو دەوڵەتى تورکیا ئامادەیی بۆ هاوکارى و هەماهەنگى هەرێمى کورردستانى دەربڕى لە هەر بوارێکدا کە پێویست بێت.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان