English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشدارى کۆنفرانسی ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى عیراقی-ئیتاڵى کرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 484 , 20/09/2011

ئەمڕۆ 20/9 /2011 بەڕێز وەزیری بازرگانی وپیشەسازی (سینان چلبی ) بەشدارى کرد لە یەکەم کۆنفراسی ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى عیراقی-ئیتاڵى لە هۆڵى کۆنفراسەکان کە لە هوتێلى رۆتانا سازکرا، بە بەشدارى وەزیرانى کشتوکاڵ و سەرچاوە ء ئاوییەکان و جێگرى پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى سەرۆکى ژوورەکانى هەرێمى کوردستان ویەکێتى ژوورەکانى عێراقی و زیاتر لە (4) نوێنەرى کۆمپانیاکانى ئیتاڵى و کونسوڵى گشتى ئیتاڵیا لە هەولێر، لەم کۆنفراسەدا چەندین ووتە پێشکەش کرا، دواتر لەلایەن بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى تیشکى خستە سەر گرنگى ئەزموونى کۆمپانیا ئیتاڵیەکان و گرنگى ئەو کۆنفڕانسە لەو کاتەدا دێ کە سەرۆکى هەرێم گرنگى دەدات بە پەیوەندییەکانى هەرێم و ئیتاڵیادا، و لەم کاتەدا دێ کە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە لە گشت بەشەکانى عێراق بە تایبەت هەرێمى کوردستان کە قۆناغی بەرچاو بەخۆوە دەبینێتلە زنجیرە پەیوەندییە سەرکەوتووەکانى لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپی و گشت جیهان.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان