English عربى كوردی
نوێنەری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداری دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مۆنۆمێنیتی شەهیدانی یەكی شوبات دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 493 , 02/02/2020

رۆژی شەممە رێكەوتی 1-2-2020 لە ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوباتدا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و كونسوڵگەری وڵاتان بەشداریان لە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەكی شوبات كرد.

لە مەراسیمێكی شایستەدا بەرێز (فەتحی موحەمەد عەلی) راوێژكاری پەیوەندییەكان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە نوێنەرایەتی بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداری دانانی تاجە گوڵینەی رۆژی یەكی شوبات كرد و هاوخەمی خۆی بۆ كەس و كاری شەهیدانی كارەساتی یەكی شوبات دەربڕی كە لەو رۆژەدا پۆلێك لە بەرپرسان و هاوڵاتییانی كوردستان بوونە قوربانی دەستی تیرۆر.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7846 ميوانى ئيمڕۆ
1647531 گشت ميوانه‌كان