English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە پارێزگاری هەولێر دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 300 , 24/08/2020

رۆژی دووشەممە رێكەوتی 24-8-2020 (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە (فرسەت سۆفی) پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتی باج كرد.

لە دانشتنێكدا تاوتوێی كار و چالاكییە هاوبەشەكانی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و پارێزگاری هەولێر كرا، هەروەها پەرە پێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان تەوەرێكی دیكەی دانشتنەكە بوو، دواتر پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی بۆ بەڕێوەچوونی كار وباری هاوڵاتیان لە دام و دەزگاكانی میری بە گشتی و وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بە تایبەتی كرد، لە كۆتاییدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كار و چاڵاكی هاوبەشی نێوان هەردوولا دەربڕی.

 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7774 ميوانى ئيمڕۆ
1647459 گشت ميوانه‌كان