English عربى كوردی
ۆركشۆپێك دەربارەی هێمای بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 3022 , 04/06/2017

 

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی (4-6-2017) بە سەرپەرشتی بەرێز (عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان، ۆركشۆپێك دەربارەی رەهەندەكانی هێمای بازرگانی لە دیوانی وەزارەت بەڕێوە چوو، بە ئامادەبوونی هەریەكە لە خاتوو(فاتن) بەرێوەبەری دەزگای ئەبوغەزالە و وانەبێژی

ۆركشۆپەكە لەلایەن (عامر خەتاب) كە نوێنەری دەزگای ئەبوغەزالەیە بەڕێوەچوو. 

جێگەی باسە ۆركشۆپەكە تایبەتە بە پێدانی زانیاری و رەهەندەكانی هێمای بازرگانی بە بەڕیوەبەر و فەرمانبەرانی بەشی هێمای بازرگانی و یاسایی دیوانی وەزارەت، تا سوود لە زانیارییەكانی ۆركشۆپەكە وەربگرن و لە كاروباری رۆژانەی خۆیاندا کەڵکى لێ وەربگرن و جێبەجێى بكەن، لە میانەی سازدان و وانە وتنەوەی ۆركشۆپەكەدا، چەندین تەوەری جیاواز لە نێوان بەڕێوەبەری گشتی دیوان و شاندی وانەبێژ و فەرمانبەرانی وەزارەت تاوتۆی كرا و وەڵامی پرسیار و راو و بۆچوونەكان درایەوە.  




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7890 ميوانى ئيمڕۆ
1647575 گشت ميوانه‌كان