English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەسەر کوالێتی بەشە ئاردی هاوڵاتیان بەدواداچون دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1332 , 13/04/2020

لە ڕێکەوتی ۱۳ ؍ ٤ ؍ ۲۰۲۰ بەڕێز " کمال مسلم " وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری بەڕێز " سەروەر هاواری " بریکاری وەزارەت و بەڕێز " نەوزاد ئەدهەم " ب . گ بازرگانی و شاندی یاوەری سەردانی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردیان لە سنوری پارێزگای هەولێر کرد.
لە سەردانەکەی بەڕێزیان و شاندی یاوەریاندا بۆ هەر یەک لە کارگەکانی بەرهەم هێنانی ئاردی" فاتەکە " و " گەرۆتە " کە ئەم دوو کارگەیە توانای بەرهەم هێنانی ۲۰۰ تۆنیان هەیە لە مانگێکدا و ئەرکی ئامادە کردنی بەشێک لە بەشە ئاردی هاوڵاتیانیان لە ئەستۆ دایە . بەڕێزی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە کردەیی چاودێری ئاشەکانی کردو پاشان بە ئامادە بونی راگەیاندکاران بڕێک ئارد وەک سامپڵ دوای شێلان کرا بە نان و لە کوالێتیەکەی دڵنیا بۆوە . لە کۆتایشدا بەڕێزیان جەختیان لەسەر گرینگی کوالێتی و پاک و خاوێنی و ڕێنماییە تەندروستیەکان کردەوە و ڕاشیان گەیاند : سەرەڕای دەست خۆشیمان بۆ سەرجەم بەڕێوەبەر و هونەری و فەرمانبەرەکان بەڵام پێویستە ماندونەناسانە زیاتر کار بکەن بۆ ئەوەی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و لە کاتی خۆیدا بگاتە دەستی هاوڵاتیان .

 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7774 ميوانى ئيمڕۆ
1647459 گشت ميوانه‌كان