English عربى كوردی
شاندیَكى بانكى نیَوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 478 , 06/07/2011

به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان، پیَشوازى كرد له‌ به‌ریَز (د.ستیڤ ریمه‌ر) به‌رپرسی بانكى نیَوده‌وڵه‌تى له‌ عیَراق، سه‌ره‌تا وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى باسیَكى ره‌وشى ئه‌ورِۆى هه‌ریَمه‌ كرد ده‌رباره‌ى بوارى ئابوورى و بانك و بازرگانى و دارایی، هه‌روه‌ها ویَرِاى خۆشحاڵى بۆ ئه‌و شانده‌ كه‌ سه‌ردانى هه‌ریَمى كوردستانى كرد، ئه‌مه‌و سه‌ردانى به‌رپرسی بانكى نیَوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ریَمى كوردستان به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى دیراسه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ریَمى كوردستان بۆ هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و حكومه‌ت، زیاتریش بۆ شیكردنه‌وه‌یه‌كى زانستیانه‌ سه‌باره‌ت به‌ روانگه‌ى ئابوورى و بازرگانى و بانك له‌ سه‌رتاپاى عیَراق، وا برِیاره‌ له‌ دواتر ئه‌و دیراسه‌كردنه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیَكى بۆ بكریَ له‌لایه‌ن بانكى نیَوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ بۆ هه‌ر سیاسه‌تیَكى چاوه‌رِوانكراو بۆ ژینگه‌ى ئابوورى و دراو له‌ عیَراقى فیدراڵ


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان