English عربى كوردی
بەڕێوەبەرایەتى پلان دانان خولیکى ١٥ رۆژى دەکاته‌وە بۆ کەرتى تایبەت

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 950 , 02/04/2014

بەئامادەبوونی بەرێز (ئەندازیار - سوار عزیز) بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون کۆتای هات بەخولێکی 15 رۆژە کە لەلایەن وەزارەت بە هەماهەنکى لە گەل رێکخراوى (UNIDO)  ئەنجامدرا، بۆ خاوەنکارانی شاری هەولێر کە لەڕێکەوتی 16/2 تا 9/3/ 2014 بەرێوەچووبوو، بەرنامەى خولەکە تایبەت بوو بە خاوەنکارانی کەرتى تایبەت ئەوانەى پرۆژەى بچووک و مام ناوەندیان هەیە،  بەمەبەستى ئاشناکردنیان بە بنەما سەردەمییەکانى کارکردن وەبەرز کردنەوەى شارەزاییان لە چونیەتى بەرێوە بردنى پرۆژە لە گشت بوارەکانى کارگێرى و دارایى کونترۆلى جۆرى دا، وە چۆنیەتى بە بازارکردنى بەرهەمەکانیان، هەروەها سیستەمى بانکى وە رێنمایی پێدانى قەرز.
ئەوەى شایانى باسە 30 خاوەنکار لە بوارە جیاجیاکاندا بەشداریان لە خولەکە کردبوو، وە لە کۆتایى خولەکە بروانامەى بەسەر بەشداربووانى خوول دابەشکرا.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان