English عربى كوردی
بەردی بناغەی شاری پیشەسازی خۆراک لەدھۆک دانرا و ھەلی کارێکی زۆر بۆ ھاولاتیان دەرەخسێندرێت

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 532 , 21/07/2020

رۆژی دوو شەممە رێککەوتی ٢٠/٧/٢٠٢٠ لەژێر چاودێری بەرێز سەرۆکی حکومەت و بەئامادەبونی بەرێز کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی ھەرێم و بەرێز سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بەردی بناغەی شاری پیشەسازی خۆراک  لەدھۆک دانرا،

پرۆژەکە لەسەر رووبەری ١٤٠٠ دۆنم زەوی زەوی دروست دەکرێت ،بەپێی ئەو نەخشەی بۆی دانراوە زیاتر لە ٢٧٥ کارگەی تایبەت بەخۆراک تیایدا دەبێت ، وەھەروەھا ٢٢٢ کۆگای جۆراو جۆریش لەناو کۆگای سارد و بەفرگرەوەش لەخۆ دەگرێت.

پرۆژەکە بەگەورەترین پرۆژەی پیشەسازی دادەنرێت لەژێر ناوی (شاری پیشەسازی خۆراکی کانی سپی ) یەوە دەبێت بەتەواوبونی پرۆژەکەش ھەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر ھاولاتی دەرەخسێت . پرۆژەکەش بەسیستەمی ھاوبەشی نێوان کەرتی تایبەت و کارتی گشتی دادەنرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی

 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7774 ميوانى ئيمڕۆ
1647459 گشت ميوانه‌كان