English عربى كوردی
كۆڕبەندی بازرگانی كوردستان/فڵاندرز لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1087 , 19/03/2019

دوا بە دوای سەردانەكانی بەرێز (دكتۆر عەلی سندی) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی بەلجیكا و بە مەبەستی پەرەپێدان بە پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی فڵاندرزی بەلجیكی رۆژانی دووشەممە و سێشەممە رێكەوتی (18-19/3/2019) كۆڕبەندێكی دوو رۆژەی بازرگانی بە ناوی كۆڕبەندی بازرگانی كوردستان/فڵاندرز لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

كۆڕبەندەكە بە ئامادەبوونی بەرێز (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و بەرێز (هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی و بەرێز (دارا جەلیل خەیات) سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و بەرێز (دلاوەر ئاژگەیی) نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەلجیكا و بەرێز (دكتۆر عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرێز (شێخ ئاراس رەئووف) بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شاندێكی بازرگانی هەرێمی فلاندرزی بە سەرۆكایەتی (كڵۆد مارینۆەر) جێگری پارێزگای ئەنتۆربی هەرێمی فلاندرز و (وڵتەر ڤان میشلین) سەرۆكی ئەلفاپۆرت ڤۆكا لە هەرێمی فلاندرزی بەلجیكا ساز كرا.

لە كۆڕبەندەكەدا بەرێز (نەوزاد هادی) پارێزگای هەولێر رەوشی ئابووری و بازرگانی و ئەمنی هەرێمی كوردستانی بۆ ئامادەبووان خستەروو، هەر لە كۆڕبەندەكەدا پریزنتەیشنێك لەلایەن دكتۆر (عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بۆ میوانان پێشكەشكرا، لە پریزنتەیشنەكەدا دكتۆر عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی تیشكی خستە سەر گرنگی سازدانی ئەم جۆرە كۆڕبەندانە كە خزمەت بە بواری بازرگانی و پیشەسازی و دارایی دەكات، بەرێزیان بە داتا رەوشی بازرگانی و ئابووری و پیشەسازی ساڵانی پێشووی بۆ ئامادەبووان خستە روو، هەروەها كێشە وگرفتەكانی بەردەم پێشوەچوونی رەوشی بازرگانی و ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەبووان روونكرایەوە، هەر لە میانەی پێشكەشكردنی پریزنتەیشنەكەدا دكتۆر عەبدوڵرەزاق تیشكی خستەسەر پەرەپێدان بە كەرتی ئابووری و بازرگانی و سەقامگیری ئاسایش و گرنگی دان بە وەبەرهێنان و دروست كردنی ناوچەی وەبەرهێنان و پیشەسازی و بەهێزكردنی توانای مرۆیی و تەرخانكردنی زەوی بۆ كاری وەبەرهێنان لە هەردوو كەرتی پیشەسازی و بازرگانی تەوەر و بابەتی سەرەكی پریزنتەیشنەكە بوو، لە كۆتاییدا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئامادەیی وەزارەتی بۆ كۆمپانیاكانی هەرێمی فڵاندرز نیشاندا تا بتوانن لە هەرێمی كوردستان كاری وەبەرهێنان لە بوارەكانی بازرگانی و پیشەسازی ئەنجام بدەن.
 
 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان