English عربى كوردی
راگه‌یه‌ندراو

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1085 , 17/08/2014

بۆ چاودێرى نرخ له‌ بازاڕ به‌ڕێز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى له‌ سنوورى پارێزگاکان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆ‌کان کۆبووه‌‌‌وه‌
   ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ رێکه‌وتى 2/7/2014 له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت به‌ڕێز (ساماڵ سه‌ردار )وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى و به‌ڕێوه‌به‌رى کێبڕکێ و نه‌هێشتنى قۆرخکارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان به‌ڕێه‌وه‌به‌ره‌کانى چاودێرى بازرگانى هه‌ولێر – سلێمانى – دهۆک – ئیداره‌ى گه‌رمیان کۆبووه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى چاودێرى نرخى کاڵاو که‌ل و په‌له‌کان له‌ بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که‌ له‌ میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا
   ــ  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى چاودێرى بازرگانى له‌ رێگاى لیژنه‌کانیانه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى لیژنه‌ى چاودێرى پارێزگاکان چاودێرى توند و به‌رده‌وامى بازاڕه‌کان بکه‌ن به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و رێگه‌ نه‌دان به‌ سه‌رپێچیکاران تاوه‌کو گۆڕانکارى له‌ نرخه‌ جێگیره‌کان نه‌که‌ن.
    ــ  ده‌بێت بازرگانان له‌ بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند بن به‌ نرخى دیاریکراو و سه‌رپێچى نه‌که‌ن ‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپیچیکاران به‌ گوێره‌ى رێککاره‌ یاساییه‌کان سزا ده‌درێن.
 : ــ  له‌ کاتى بوونى هه‌ر سه‌رپێچییه‌ک هاووڵاتیان له‌ رێگاى ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌ ده‌توانن  لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى داره‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ 
     نووسینگه‌ى جه‌نابى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى- 07501642776  07721856869
    به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى هه‌ولێر  07504512476
       به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى سلیمانى 07701450755
        به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى دهۆک 07508733614
       به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى ئیداره‌ى گه‌رمیان 07701595839



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان