English عربى كوردی
گرووپی شاندى کۆمپانیا بەریتانیەکان سەردانى وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانیان کرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 490 , 26/10/2011

رۆژى چوارشەممە 26-10-2011 بە سەرپەرشتى رێزدار (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و بە ئامادەبوونى هەر یەکە لە بەرێزان بەرێوەبەرانى گشتى پیشەسازى و بازرگانى و پلاندانانى سەر بە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، پێشوازیان لە شاندێکى گرووپى کۆماپانیاکانى بەریتانى کرد ،کە لە پێشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر بەشداریان کردووە، سەردانى ئەو شاندە دەربارەى چەندین پرس و ڕا و ئاڵوگۆڕى بیروڕاکان بوو سەبارەت بە چۆنییەتى کارکردنى و ئەنجام دانى پرۆژە لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکان کە بیانەوێ لە هەرێمى کوردستان کارى وەبەرهێنان بکەن، ئەمەو لە سەرەتادا وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى باسی لە ئەرک و کارەکانى ئێستاى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کرد دەربارەى چۆنییەتى و رۆڵى وەزارەت لە ئەنجامدانى چالاکییە بازرگانى و پیشەسازى و ئابورییەکانى ناوەوە و دەرەوەى هەرێم، هەروەها باسى لە گرنگى ئەو کۆمپانیا بیانیانە کرد کە لە هەرێمى کوردستان کارى وەبەرهێنان و بازرگانى ئەنجام دەدەن لە چۆنیەتى وەرگرتنى مۆڵەت و مەرجە سەرەکى و دەرەکییەکانى کاتێک کۆمپانیایەک بیەوێ لە هەرێم کارى بیزنس ئەنجام بدا، و ئامادەیی حکومەتى هەرێم و وەزارەتى نیشاندا بۆ هاوکارى و کارى هاوبەش، دواتر لەلایەن سەرۆک و ئەندامانى شاندى گرووپەکە چەندین پرسیار و گفتوگۆى ئەنجام درا بۆ ئەوەى لە داهاتوودا کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان گەڵالە بکەن وبتوانن بە سەرمایە و پرۆژەکانیان بەشدارى لە پێشخستنى زیاترى بوارى بازرگانى و پیشەسازى و ئابوورى هەرێم بکەن


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان