English عربى كوردی
شاندی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 529 , 24/07/2019

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 24/7/2019 شاندێكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.

شاندی میوان لەلایەن بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا، كە پێكهاتبوون لە بەرێزان (كاروان بابان)، ئەندامی نووسینگەی جێبەجێكاری ئەمینداری یاریدەدەری لە هەرێمی كوردستان، بەرێز (عەلی ئەلبەدران) ئەمینداری رەوتی حیكمە لە پارێزگای هەولێر و بەرێز (ئومێد نانەكەلی) بەرێوەبەری دەزگای شەهیدی میحراب لە هەولێر، دوای بەخێرهاتنی شاندی میوان، جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تیشكی خستە سەر رەوشی ئەمرۆی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها پەیوەندی نێوان حیزب و لایەنە سیاسیەكانی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی، پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كاروباری ئیداری و میری تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو، لە كۆتاییدا شاندی میوان پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتنی بۆ بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی خواست.

 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان