English عربى كوردی
پەرە بە پەیوەندییە بازرگانى و پیشەسازییەکانى نێوان هەرێم و ئەمریکا دەدرێت

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 603 , 05/12/2019

ئەمڕۆ پێنجشەممە (5/12/2019) بەڕێز کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دیوانى وەزارەت پێشوازی کرد لە ستیڤ لۆتس، جێگرى بەڕێوەبەرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقا بۆ کاروبارى بازرگانى لە ژورە بازرگانییەکانى ئەمەریکا.
لە کۆبونەوەکەدا ستیڤ لۆتس رایگەیاند لە شەش مانگى داهاتودا نوێنەرى کۆمپانیاکانى ئەمریکا لە سەرجەم بوارەکانى؛ خواردەمەنى، بیناسازى، پزیشکى، ئەندازیارى و هتد.. سەردانى هەرێم کوردستان دەکەن، هاوکات داواى کرد لە ساڵى نوێدا وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم گەشتى ئەمەریکا بکات بە ئامانجى لە نزیکەوە ئاگاداربون لە شێوازى کارى کۆمپانیاکان و کۆبونەوە لەگەڵ ژورە بازرگانییەکانى ئەمەریکا.
وەزیرى پیشەسازى و بازرگانى حکومەتى هەرێم خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بە پەرەپێدانى پەیوەندییە بازرگانى و پیشەسازییەکانى نێوان هەردولا و سود وەرگرتن لە کار و ئەزمونى کۆمپانیا گەورەکانى ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکان، ئامادەیى هاوکاریکردنى وەزارەتیشى نیشاندا بۆ گەشەپێدانى ئەو پەیوەندییانە و هاندانى کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ کارکردن لە هەرێمى کوردستان و رونى کردەوە کە دۆخ و سەقامگیرى هەرێمى کوردستان لەبار و شیاوە بۆ کارکردنى کۆمپانیا ئەمەریکییەکان و وەبەرهێنەرانى ئەو وڵاتە.
 
راگەیاندنى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان