English عربى كوردی
(USKBC) دیداری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە لەگەڵ شاندی كۆمپانیاكانی ئەمریكا ورێكخراوی

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 687 , 23/10/2018

بە ئامادەبوونی بەرێز (دكتۆر عەلی سندی) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەرێز (شێروان ئەسعەد قادر) جێگری وەزیری پلاندانان و بەرێز (زاگرۆس فەتاح) بەرێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی پلاندانان و بەرێز (دكتۆر عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان، هەریەكە لە بەرێزان (سوار عزیز) بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی و بەرێز (فتحی موحەمەد عەلی) راوێژكاری پەیوەندییەكان، دیداری پێشوازی لە شاندی رێكخراوی (USKBC) و خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا، هەروەها بە یاوەری بەرێز (دەیڤید تاڤۆری) سەرۆكی كۆمەڵەی دۆستایەتی بیزنسی كوردی ئەمریكی، شاندی كۆمپانیاكانی ئەمریكا پێكهاتبوون لە زیاتر لە (22) كۆمپانیا، لە میانەی دیدارەكەدا بەرێز جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، تیشكی خستە سەر رەوشی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، هەروەها تەوەری سێرڤی دیمۆگرافی هەرێمی كوردستان بۆ میوانان روون كردەوە، هەر لە دیدارەكەدا بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی زانیاری دەربارەی پلانی 2020ی بۆ ئامادەبووان خستە بەر باس و گفتوگۆ، ئەمەو لەلایەن ئەندامانی شاندی میوانەوە چەندین راو و پرسی خۆیان دەربارەی وەبەرهێنان لە بواری بازرگانی و پیشەسازی و كەرتی ئابووری كرد، لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەڵام درایەوە.

 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7864 ميوانى ئيمڕۆ
1647549 گشت ميوانه‌كان