English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گشتی وەزارەت دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1255 , 12/12/2016


ئەمڕۆ (12-12-2016) بەرێز دكتۆر عەلی سندی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەكاڵەت، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گشتی لەگەڵ راوێژكاران و بەرێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت كرد، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی رایی كردنى كار و فرمانەكانی وەزارەت و چۆنیەتی بەرێوەچوونی كاروباری رۆژانەی وەزارەت و چارەسەر كردنی گرفتەكان كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا كە هاوتا بوو لەگەڵ دەور و تەسلیمی و خانەنیش بوونی (عەزیز ئیبراهیم عەبدۆ) بەرێوەبەری گشتی پێشووی وەزارەت و دەستبەكاربوونی بەرێوەبەری گشتی تازە (دكتۆر عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی)، لە كۆبوونەوەكەدا رێورەسمێكی شایستەی سوپاس و ستایشكردنی بەرێوەبەری پێشوو بەڕیوەچوو كە لە ماوەی كارەكانیدا سەركەوتووانە توانیویەتی ئەركەكانی جێبەجێ بكات، تیایدا رۆڵی بەرێوەبەری پێشوو بەرز نرخێنرا، هەروەها لەلایەن جەنابی وەزیرەوە ئەرك و فرمانەكانی دیوانی وەزارەتی بە بەرێوەبەری گشتی نوێ راسپارد بۆ زیاتر خزمەتكردنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان.  



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7895 ميوانى ئيمڕۆ
1647580 گشت ميوانه‌كان