English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی پرۆژەی سایلۆی ستیل و كارگەكان بەسەر دەكاتەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 348 , 22/08/2019

رۆژی پێنچشەممە رێكەوتی (22/8/2019) بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی پرۆژەی سایلۆی ستیل و چەند كارگەیەكی كرد.

 سەردانی بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری بەرێزان (دكتۆر سۆران ئیسماعیل) راوێژكاری یاسایی لە دیوانی وەزارەت و بەرێز (سوار عەزیز) بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ پرۆژەی سایلۆی ستیل و كارگەی كوردستان بۆ ئارد و كارگەی ئالین و كارگەی سانیا بۆ بەرهەمهێنانی رۆن و كارگەی كالیبسان بۆ پلاستیك، سەرادنەكە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە كار و چاڵاكییەكانی كارگەكان و هەروەها بەسەركردنەوەی پرۆژەی دروست كردنی سایلۆی ستیل، لە میانەی سەردانەكەیدا بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بە بەڕێوەبردنی كار و ئەركەكان بەپێی رێنمایی و یاسایی كرد تا پێشكەوتنی زیاتر لە كەرتی پیشەسازی بەدی بكرێت.

 
 
 
 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان