English عربى كوردی
سیمینارێك بۆ گشت بەرێوەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 753 , 13/11/2018

رۆژی سێشەممە رێكەوتی (13-11-2018) بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سیمینارێكی بۆ گشت بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی و پیشەسازی رێكخست. سیمینارێكە لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی بەرێوەبەرانی گشتی و بەرپرسان و بەرێوەبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوەچوو.

سیمینارەكە لەلایەن بەرێز (حسێن صەبری) بەرێوەبەری پسوولەی خۆراك/دهۆك پێشكەشكرا، لە دەستپێكیدا بەخێرهاتنی ئامادەبووان كرا و دواتر لە پێشەكی سیمینارەكەدا پێشكەشكاری سیمینارەكە تیشكی خستە سەر كار و چالاكییەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە گشتی و بەرێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراك/دهۆك بە تایبەتی دواتر سیمینارەكە بە پرسیار و راو و بۆچوونی ئامادەبووان دۆخێكی فراوانتری بەخۆوە بینی، كە تیایادا تیشكیان خستە سەر بازرگانی خۆراك لە هەرێمی كوردستان، هەروەها باس لە رەوشی بازرگانی و پیشەسازی كرا، گفتوگۆ لەسەر بنەما و فاكتەرەكانی سەركەوتنی كار و چالاكییەكانی وەزارەت تەوەرێكی دیكەی سیمینارەكە بوو. دوای (2) كاتژمێر لە گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕكردنی پرس و را لەلایەن پێشكەشكاری سیمینیار و ئامادەبووانەوە گەیشتنە چارەسەری ئەو كێشە و گرفتانەی كە لە میانی بەڕێوەچوونی كار و چالاكییەكانی پسوولەی خۆراك دەردەكەون، لە كۆتاییدا ئامادەبووان سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی پێشكەشكاری سیمینارەكە كرد و گرنگی ئەو جۆرە پرس و سیمینارانەیان بەرزنرخاند.

1-    ئامادەبووانی سیمینار

2-    نوزاد ئەدهەم – بەرێوەبەری گشتی بازرگانی

3-    عومەر ئیساعیل -  بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دیوانی وەزارەت

4-    دارا  موحەمەد دزەیی – بەریوەبەرایەتی پسوولەی خۆراك هەولێر

5-    نەوزاد صابر حەمەشین – كۆمپانیای بازرگانی كەل و پەلی خۆراك

6-    بان مەحمود عەبدووڵا – بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی

7-    یاسین محمود حمە – بەرێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراك سلێمانی

8-    ئیبراهیم عەبدولحەمید ئەحمەد – بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر

9-    نسرین موحەمەد عەلی – بەرێوەبەرایەتی دروستكردنی دانەوێلە

10-           موحەمەد عەباس – بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر

11-           كاكەزیاد صالح ئەحمەد – بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلە سلێمانی

12-           نەجمەدین عەبدووڵا یوسف – بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلە دهۆك

13-           حكمەت ئەحمەد محەمەد – بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان

14-           سۆران عەبدولغەفور عەزیز – بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی

15-           بارزان زیاد عەزیز – بەرێوەەبەرایەتی بازرگانی ناوخۆ

16-           عەبدووڵا ئیبراهیم عەبدووڵا – بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی دهۆك

17-           عوبێد ئیبراهیم حسن – كۆمپانیای گشتی بازرگانی دهۆك

18-           مەحمەد حسن رەسول – بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بازرگانی سلێمانی

19-           شەوكت موحەمەد ئەحمەد – بەرێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراك سلێمانی

20-           خالید موحەمەد – بەرێوەبەرایەتی بازرگانی ناوخۆ

21-           زەردەشت دلاوەر- بەرێوەبەرایەتی دیوانی وەزارەت

22-           ئیبراهیم عەزیز عەبدولرەحمان – بەرێوەبەرایەتی بازرگانی ناوخۆ

23-           هێمن مراد – بەرێوەبەرایەتی بازرگانی گشتی

24-           عەبدولەكەریم سالار عەبدولرەحمان-بەرێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی گەرمیان

 
 
 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7860 ميوانى ئيمڕۆ
1647545 گشت ميوانه‌كان